< 歷代志上 27 >

1 以色列人的族長、千夫長、百夫長,和官長都分定班次,每班是二萬四千人,週年按月輪流,替換出入服事王。
ئەمە لیستی پلەدارەکانی نەوەی ئیسرائیلە، کە گەورەی بنەماڵەکان و فەرماندەی هەزاران و سەدان بوون، لەگەڵ ئەفسەرەکانیان کە لە هەموو کاروباری لەشکرەکانیان خزمەتی پاشایان دەکرد. ئەمانە بە نۆبە دەهاتنە سەربازی و دەڕۆیشتنەوە، بە درێژایی ساڵ، مانگ بە مانگ، هەر لەشکرێکیش بریتی بوو لە بیست و چوار هەزار پیاو.
2 正月第一班的班長是撒巴第業的兒子雅朔班;他班內有二萬四千人。
یاشۆڤەعامی کوڕی زەبدیێل فەرماندەی لەشکری یەک بوو بۆ مانگی یەک، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو،
3 他是法勒斯的子孫,統管正月班的一切軍長。
لە نەوەی پێرێز بوو، فەرماندەی هەموو ئەفسەرەکانی لەشکری مانگی یەک بوو.
4 二月的班長是亞哈希人朵代,還有副官密基羅;他班內有二萬四千人。
دۆدایی ئەحۆحیش فەرماندەی لەشکری مانگی دوو بوو، لە لەشکرەکەی ئەودا میقلۆت سەرکردە بوو، لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
5 三月第三班的班長是祭司耶何耶大的兒子比拿雅;他班內有二萬四千人。
بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی کاهین فەرماندەی لەشکری مانگی سێ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
6 這比拿雅是那三十人中的勇士,管理那三十人;他班內又有他兒子暗米薩拔。
ئەمە ئەو بەنایایە کە پاڵەوان بوو لەنێو سییەکە و سەرکردەیان بوو، عەمیزاڤادی کوڕیشی فەرماندەی ئەفسەرەکانی ناو لەشکرەکەی بوو.
7 四月第四班的班長是約押的兄弟亞撒黑。接續他的是他兒子西巴第雅;他班內有二萬四千人。
عەساهێلی برای یۆئاب فەرماندەی لەشکری مانگی چوار بوو، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، پاشان زەڤەدیای کوڕی جێگەی گرتەوە.
8 五月第五班的班長是伊斯拉人珊合;他班內有二萬四千人。
شەمهوتی یزراحی فەرماندەی لەشکری مانگی پێنج بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پێکهاتبوو.
9 六月第六班的班長是提哥亞人益吉的兒子以拉;他班內有二萬四千人。
عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی فەرماندەی لەشکری مانگی شەش بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
10 七月第七班的班長是以法蓮族比倫人希利斯;他班內有二萬四千人。
حەلەچی پەلۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی حەوت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
11 八月第八班的班長是謝拉族戶沙人西比該;他班內有二萬四千人。
سیبەخەیی حوشاتی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی هەشت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
12 九月第九班的班長是便雅憫族亞拿突人亞比以謝;他班內有二萬四千人。
ئەبیعەزەری عەناتۆتی لە نەوەی بنیامین فەرماندەی لەشکری مانگی نۆ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
13 十月第十班的班長是謝拉族尼陀法人瑪哈萊;他班內有二萬四千人。
مەهەرەیی نەتۆفایی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی دە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
14 十一月第十一班的班長是以法蓮族比拉頓人比拿雅;他班內有二萬四千人。
بەنایای پیرعاتۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی یازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
15 十二月第十二班的班長是俄陀聶族尼陀法人黑玳;他班內有二萬四千人。
حەلدەیی نەتۆفایی لە نەوەی عۆسنیێل فەرماندەی لەشکری مانگی دوازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
16 管理以色列眾支派的記在下面:管呂便人的是細基利的兒子以利以謝;管西緬人的是瑪迦的兒子示法提雅;
ئەمانە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل بوون: بۆ هۆزی ڕەئوبێنییەکان: ئەلیعەزەری کوڕی زکری؛ بۆ شیمۆنییەکان: شەفەتیای کوڕی مەعکا؛
17 管利未人的是基母利的兒子哈沙比雅;管亞倫子孫的是撒督;
بۆ لێڤییەکان: حەشەڤیای کوڕی قەموئێل؛ بۆ هارون: سادۆق؛
18 管猶大人的是大衛的一個哥哥以利戶;管以薩迦人的是米迦勒的兒子暗利;
بۆ یەهودا: ئەلیهو کە یەکێک لە براکانی داود بوو؛ بۆ یەساخار: عۆمری کوڕی میکائیل؛
19 管西布倫人的是俄巴第雅的兒子伊施瑪雅;管拿弗他利人的是亞斯列的兒子耶利摩;
بۆ زەبولون: یەشمەعیای کوڕی عۆبەدیا؛ بۆ نەفتالی: یەریمۆتی کوڕی عەزریێل؛
20 管以法蓮人的是阿撒細雅的兒子何細亞;管瑪拿西半支派的是毗大雅的兒子約珥;
بۆ نەوەی ئەفرایم: هۆشێیەعی کوڕی عەزەزیاهو؛ بۆ نیوەی هۆزی مەنەشە: یۆئێلی کوڕی پەدایا؛
21 管基列地瑪拿西那半支派的是撒迦利亞的兒子易多;管便雅憫人的是押尼珥的兒子雅西業;
بۆ نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشە لە گلعاد: ییدۆی کوڕی زەکەریا؛ بۆ بنیامین: یەعسیێلی کوڕی ئەبنێر؛
22 管但人的是耶羅罕的兒子亞薩列。以上是以色列眾支派的首領。
بۆ دان: عەزەرئێلی کوڕی یەرۆحام. ئەمانە سەرۆکی هۆزەکانی ئیسرائیل بوون.
23 以色列人二十歲以內的,大衛沒有記其數目;因耶和華曾應許說,必加增以色列人如天上的星那樣多。
داودیش ژمارەی ئەوانەی وەرنەگرت کە گەنجی بیست ساڵ و کەمتر بوون، چونکە یەزدان بەڵێنی دابوو کە ئیسرائیل وەک ئەستێرەکانی ئاسمان زۆر دەکات.
24 洗魯雅的兒子約押動手數點,當時耶和華的烈怒臨到以色列人;因此,沒有點完,數目也沒有寫在大衛王記上。
یۆئابی کوڕی چەرویاش دەستی بە سەرژمێرییەکە کرد، بەڵام تەواوی نەکرد، چونکە ئەم سەرژمێرییە تووڕەیی خودای هێنایە سەر ئیسرائیل، هەروەها ئاماری سەرژمێرییەکەش لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی داود پاشادا تۆمار نەکرا.
25 掌管王府庫的是亞疊的兒子押斯馬威。掌管田野城邑村莊保障之倉庫的是烏西雅的兒子約拿單。
عەزماڤێتی کوڕی عەدیێل لێپرسراوی گەنجینەکانی پاشا بوو. یۆناتانی کوڕی عوزیا لێپرسراوی ئەو ئەمبارانە بوو کە لە کێڵگە و شارۆچکە و گوند و لەناو قوللەکانی چاودێری بوون.
26 掌管耕田種地的是基綠的兒子以斯利。
عەزری کوڕی کەلووڤیش لێپرسراوی وەرزێرەکانی کێڵگە بوو، ئەوانەی زەوییان دەکێڵا.
27 掌管葡萄園的是拉瑪人示每。掌管葡萄園酒窖的是實弗米人撒巴底。
شیمعی ڕاماتی لێپرسراوی ڕەزەمێوەکان بوو. زەبدی شیفەمی لێپرسراوی بەروبوومەکانی ڕەز بوو بۆ ئەمبارەکانی شەراب.
28 掌管高原橄欖樹和桑樹的是基第利人巴勒‧哈南。掌管油庫的是約阿施。
بەعل‌حانانی گەدەری لێپرسراوی دار زەیتوون و دار هەنجیرەکانی کە لە زوورگەکانی یەهودا بوو. یۆعاشی بەرپرسیاری ئەمبارەکانی زەیت بوو.
29 掌管沙崙牧放牛群的是沙崙人施提賚。掌管山谷牧養牛群的是亞第賚的兒子沙法。
شیترەیی شارۆنی لێپرسراوی ئەو مانگایانە بوو کە لە دەشتاییەکانی شارۆندا دەلەوەڕان. شافاتی کوڕی عەدلای لێپرسراوی مانگاکانی ناو دۆڵەکان بوو.
30 掌管駝群的是以實瑪利人阿比勒。掌管驢群的是米崙人耶希底亞。掌管羊群的是夏甲人雅悉。
ئۆبیلی ئیسماعیلی لێپرسراوی وشترەکان بوو. یەحدەیاهوی مێرۆنۆتی لێپرسراوی گوێدرێژەکان بوو.
31 這都是給大衛王掌管產業的。
یازیزی هاجەری لێپرسراوی مەڕەکان بوو. هەموو ئەمانە لێپرسراوی ماڵوموڵکەکانی داودی پاشا بوون.
32 大衛的叔叔約拿單作謀士;這人有智慧,又作書記。哈摩尼的兒子耶歇作王眾子的師傅。
یۆناتانی مامی داودیش ڕاوێژکار بوو، پیاوێکی تێگەیشتوو و سەرقەڵەم بوو، یەحیێلی کوڕی حەکمۆنیش چاودێری کوڕەکانی پاشا بوو.
33 亞希多弗也作王的謀士。亞基人戶篩作王的陪伴。
ئەحیتۆفەل ڕاوێژکاری پاشا بوو. حوشەی ئەرکیش هاوڕێی پاشا بوو.
34 亞希多弗之後,有比拿雅的兒子耶何耶大和亞比亞他接續他作謀士。約押作王的元帥。
لەپاش ئەحیتۆفەلیش یەهۆیاداعی کوڕی بەنایا بوو بە ڕاوێژکار، دوای ئەمیش ئەبیاتار جێگەی گرتەوە. یۆئابیش سەرکردەی سوپاکەی پاشا بوو.

< 歷代志上 27 >