< 出埃及記 25 >

1 耶和華曉諭摩西說:
یەزدان بە موسای فەرموو:
2 「你告訴以色列人當為我送禮物來;凡甘心樂意的,你們就可以收下歸我。
«بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ با بەخشینم پێشکەش بکەن، هەر یەکێک کە لەسەر دڵی بێت ببەخشێت.
3 所要收的禮物:就是金、銀、銅,
«ئەمانەش ئەو پێشکەشکراوانەن کە لێیان وەردەگرن: «زێڕ و زیو و بڕۆنز؛
4 藍色、紫色、朱紅色線,細麻,山羊毛,
ڕیسی جوان و باریک بە ڕەنگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ، کەتانی ناسک و مووی بزن؛
5 染紅的公羊皮,海狗皮,皂莢木,
پێستی بەران کە بە ڕەنگی سوور ڕەنگکرابوو و پێستی مانگای دەریا و داری ئەکاسیا؛
6 點燈的油並做膏油和香的香料,
زەیتی زەیتوون بۆ چرا؛ بۆنوبەرام بۆ زەیتی دەستنیشانکردن و بۆ بخووری بۆنخۆش؛
7 紅瑪瑙與別樣的寶石,可以鑲嵌在以弗得和胸牌上。
بەردی عاشقبەند و بەردی گرانبەهای دیکە بۆ ئێفۆد و بۆ بەرسینە.
8 又當為我造聖所,使我可以住在他們中間。
«پیرۆزگایەکیشم بۆ دروستدەکەن بۆ ئەوەی لەنێویاندا نیشتەجێ بم،
9 製造帳幕和其中的一切器具都要照我所指示你的樣式。」
وەک هەموو ئەوەی پیشانت دەدەم لە نموونەی چادری پەرستن و نموونەی هەموو کەلوپەلەکانی، بەم شێوە دروستی بکەن.
10 「要用皂莢木做一櫃,長二肘半,寬一肘半,高一肘半。
«سندوقێکیش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت، درێژییەکەی دوو باڵ و نیو و پانییەکەی باڵ و نیوێک و بەرزییەکەی باڵ و نیوێک بێت،
11 要裏外包上精金,四圍鑲上金牙邊。
ڕووی ناوەوە و دەرەوەی بە تەواوی بە زێڕی بێگەرد ڕووکەش بکرێت و بە چواردەوریشیدا چوارچێوەی زێڕینی بۆ دروستبکرێت.
12 也要鑄四個金環,安在櫃的四腳上;這邊兩環,那邊兩環。
چوار بازنەی زێڕینیشی بۆ دابڕێژرێت و لەسەر چوار پایەکەی دابنرێت، دوو بازنە لەلایەک و دوو بازنەش لەلایەکەی دیکەی.
13 要用皂莢木做兩根槓,用金包裹。
دوو داریش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت و بە زێڕ ڕووکەش بکرێن.
14 要把槓穿在櫃旁的環內,以便抬櫃。
دارەکانیش بخرێتە ناو بازنەکانی سەر هەردوو لای سندوقەکە، بۆ هەڵگرتنی سندوقەکە پێیان.
15 這槓要常在櫃的環內,不可抽出來。
دارەکان لەناو بازنەکانی سندوقەکە دەبن، لێیان دەرناهێنرێن.
16 必將我所要賜給你的法版放在櫃裏。
لەناو سندوقەکەش ئەو دوو تەختەی پەیمان دادەنێیت کە پێت دەدەم.
17 要用精金做施恩座 ,長二肘半,寬一肘半。
«قەپاغی کەفارەتیش لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت کە دوو باڵ و نیو درێژییەکەی و باڵ و نیوێک پانییەکەی بێت.
18 要用金子錘出兩個基路伯來,安在施恩座的兩頭。
دوو کەڕوب لە زێڕی کوتراو دروستبکرێت، بە هەردوو لای قەپاغی کەفارەتەکەوە بکرێت.
19 這頭做一個基路伯,那頭做一個基路伯,二基路伯要接連一塊,在施恩座的兩頭。
کەڕوبێک لەلایەک دروستبکرێت و کەڕوبەکەی دیکەش لەلایەکەی دیکە، هەردوو کەڕوبەکان لەگەڵ قەپاغەکەی کەفارەت یەک پارچە بن.
20 二基路伯要高張翅膀,遮掩施恩座。基路伯要臉對臉,朝着施恩座。
دەبێت کەڕوبەکانیش باڵیان بۆ سەرەوە لێک کردبێتەوە و بە باڵەکانیان سێبەریان بەسەر قەپاغی کەفارەتەکە کردبێت. کەڕوبەکان ڕووبەڕوو بن و ڕوویان لە قەپاغی کەفارەتەکە بێت.
21 要將施恩座安在櫃的上邊,又將我所要賜給你的法版放在櫃裏。
قەپاغی کەفارەتەکە لەسەر سندوقەکە و لەلای سەرەوە دابنرێت، لەناو سندوقەکەش ئەو دوو تەختەی پەیمان دادەنێیت کە من پێت دەدەم.
22 我要在那裏與你相會,又要從法櫃施恩座上二基路伯中間,和你說我所要吩咐你傳給以色列人的一切事。」
لەوێ لەگەڵت کۆدەبمەوە و لەگەڵت دەدوێم، لەسەر قەپاغی کەفارەتەکە لەنێوان دوو کەڕوبەکەی سەر سندوقی پەیمان، سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی فەرمانت پێدەدەم بۆ نەوەی ئیسرائیل.
23 「要用皂莢木做一張桌子,長二肘,寬一肘,高一肘半。
«هەروەها مێزێک لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت، کە درێژییەکەی دوو باڵ و پانییەکەی باڵێک و بەرزییەکەی باڵ و نیوێک بێت.
24 要包上精金,四圍鑲上金牙邊。
بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەش بکرێت و چوارچێوەیەکی زێڕینیشی لە چواردەوری بۆ دروستبکرێت.
25 桌子的四圍各做一掌寬的橫樑,橫樑上鑲着金牙邊。
لێوارێکیشی بە پانی چوار پەنجە لە چواردەوری دروستبکرێت و چوارچێوەیەکی زێڕینیش بۆ لێوارەکە لە دەوری دابنرێت.
26 要做四個金環,安在桌子的四角上,就是桌子四腳上的四角。
چوار بازنەی زێڕینیشی بۆ دروستبکرێت، بازنەکان لەسەر هەر چوار گۆشەکەی چوار پایەکەی دابنرێت.
27 安環子的地方要挨近橫樑,可以穿槓抬桌子。
بازنەکان لەلای لێوارەکەوە دەبن بە گیرە بۆ دوو دار بۆ هەڵگرتنی مێزەکە.
28 要用皂莢木做兩根槓,用金包裹,以便抬桌子。
دوو دارەکەش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێن، بە زێڕ ڕووکەش بکرێن، بەوان مێزەکە هەڵدەگرێت.
29 要做桌子上的盤子、調羹,並奠酒的爵和瓶;這都要用精金製作。
لەگەن و قاپەکانی لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت، هەروەها دۆلکە و تاسەکانیش کە پێشکەشکراوەکانی پێ دەڕژێنرێت.
30 又要在桌子上,在我面前,常擺陳設餅。」
لەسەر مێزەکەش نانی تەرخانکراو بەردەوام لەپێشم دادەنرێت.
31 「要用精金做一個燈臺。燈臺的座和幹與杯、球、花,都要接連一塊錘出來。
«هەروەها چرادانێک لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت، ژێر چرادانەکە و قەدەکەی لە زێڕی کوتراو دروستبکرێت، کاسەکانی و گرێیەکانی و خونچەکانی لە خۆی دەبێت.
32 燈臺兩旁要杈出六個枝子:這旁三個,那旁三個。
شەش لقیش لە هەردوو لایەوە دەردەچێت، سێ لق چرادان لەلایەک و سێ لق چرادان لەلایەکەی دیکە.
33 這旁每枝上有三個杯,形狀像杏花,有球,有花;那旁每枝上也有三個杯,形狀像杏花,有球,有花。從燈臺杈出來的六個枝子都是如此。
سێ کاسەی بادەمی لە لقێک بە گرێ و خونچەوە و سێ کاسەی بادەمی لە لقێکی دیکە بە گرێ و خونچەوە، ئاوا هەتا لقی شەشەم کە لە چرادانەکەوە دەردەچن.
34 燈臺上有四個杯,形狀像杏花,有球,有花。
هەروەها لە چرادانەکە چوار کاسەی بادەمی بە گرێ و خونچەکانیانەوە هەیە.
35 燈臺每兩個枝子以下有球與枝子接連一塊。燈臺出的六個枝子都是如此。
هەر جووتێک لق لە شەش لقەکە گرێیەکیان لەژێر بوو، هەتا شەشەم لق کە لە چرادانەکە دەردەچن.
36 球和枝子要接連一塊,都是一塊精金錘出來的。
گرێ و لقەکان لە خۆی دەبن، هەمووشیان لە زێڕی بێگەردی کوتراو دەبێت.
37 要做燈臺的七個燈盞。祭司要點這燈,使燈光對照。
«حەوت چراشی بۆ دروستبکرێت و چراکانی بەرز دەکەیتەوە هەتا پێشی ڕووناک بکاتەوە.
38 燈臺的蠟剪和蠟花盤也是要精金的。
مەقاش و مەقەڵییەکانیشی لە زێڕی بێگەرد دەبن.
39 做燈臺和這一切的器具要用精金一他連得。
چرادانەکە و هەموو کەلوپەلەکانی لە تالنتێک زێڕی بێگەرد دروستبکرێت.
40 要謹慎做這些物件,都要照着在山上指示你的樣式。」
بڕوانە ئەو شتانە لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.

< 出埃及記 25 >