< 何西阿書 2 >

1 你們要稱你們的弟兄為阿米,稱你們的姊妹為路哈瑪。
«بە براکانتان بڵێن:”گەلی من،“و بە خوشکەکانتان:”بەر بەزەیی کەوتوو.“
2 你們要與你們的母親大大爭辯; 因為她不是我的妻子, 我也不是她的丈夫。 叫她除掉臉上的淫像 和胸間的淫態,
«سەرزەنشتی دایکتان بکەن، سەرزەنشتی بکەن، چونکە ئەو ژنی من نییە و منیش مێردی ئەو نیم. بەدڕەوشتی لە ڕوخساری و ناپاکی لەنێوان مەمکەکانی داماڵێت.
3 免得我剝她的衣服, 使她赤體,與才生的時候一樣, 使她如曠野,如乾旱之地, 因渴而死。
ئەگینا ڕووتوقووتی دەکەمەوە، وەک ئەو ڕۆژە ڕایدەگرم کە تێیدا لەدایک بووە؛ وەک چۆڵەوانی لێ دەکەم، وەک خاکی وشکی لێ دەکەم، بە تینووێتی دەیمرێنم.
4 我必不憐憫她的兒女, 因為他們是從淫亂而生的。
بەزەییم بە منداڵەکانیدا نایەتەوە، چونکە زۆڵن.
5 他們的母親行了淫亂, 懷他們的母做了可羞恥的事, 因為她說:我要隨從所愛的; 我的餅、水、羊毛、麻、油、酒 都是他們給的。
بێگومان دایکیان داوێنپیسی کردووە و بە بێ ئابڕوویی سکی پێیان پڕ بووە. ئەو گوتی:”دوای دۆستەکانم دەکەوم، ئەوانەی نان و ئاو، خوری و کەتان، زەیت و خواردنەوەم پێدەدەن.“
6 因此,我必用荊棘堵塞她的道, 築牆擋住她, 使她找不着路。
لەبەر ئەوە ڕێگاکەی بە دڕک پەرژین دەکەم، دیوارێک بە دەوریدا دروستدەکەم بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکانی نەدۆزێتەوە.
7 她必追隨所愛的,卻追不上; 她必尋找他們,卻尋不見, 便說:我要歸回前夫, 因我那時的光景比如今還好。
دوای دۆستەکانی دەکەوێت و پێیان ناگات، بەدوایاندا دەگەڕێت و نایاندۆزێتەوە. ئینجا دەڵێت:”دەچم و وەک جاران دەگەڕێمەوە بۆ لای مێردەکەم، چونکە ئەو کاتم لە ئێستام باشتر بوو.“
8 她不知道是我給她五穀、新酒,和油, 又加增她的金銀; 她卻以此供奉巴力。
ئەو دانی پێدا نەناوە ئەوە من بووم کە دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتم پێیداوە، زێڕ و زیوم بۆی زیاد کردووە، بەڵام ئەوان بۆ بەعل بەکاریانهێنا.
9 因此到了收割的日子, 出酒的時候, 我必將我的五穀、新酒收回, 也必將她應當遮體的羊毛和麻奪回來。
«لەبەر ئەوە دەگەڕێمەوە و دانەوێڵەکەم لە کاتی خۆیدا دەبەمەوە، شەرابە تازەکەشم لە کاتی خۆیدا. خوری و کەتانەکەم کە ڕووتییەکەی دادەپۆشن لەبەری دادەکەنم.
10 如今我必在她所愛的眼前顯露她的醜態; 必無人能救她脫離我的手。
ئێستا شوێنی شەرمی لەبەرچاوی خۆشەویستەکانیدا دەردەخەم، کەسیش لە دەستم فریای ناکەوێت.
11 我也必使她的宴樂、節期、月朔、安息日, 並她的一切大會都止息了。
هەموو خۆشییەکانی ڕادەگرم: جەژن و سەرەمانگەکانی، شەممە و جەژنە دیاریکراوەکانی.
12 我也必毀壞她的葡萄樹和無花果樹, 就是她說「這是我所愛的給我為賞賜」的。 我必使這些樹變為荒林, 為田野的走獸所吃。
ڕەزەمێو و هەنجیرەکانی تێکدەدەم، کە گوتی:”ئەوانە کرێیەکەی منن، خۆشەویستانم پێیان داوم.“دەیانکەم بە دارستان و ئاژەڵی کێوی دەیانخوات.
13 我必追討她素日給諸巴力燒香的罪; 那時她佩帶耳環和別樣妝飾, 隨從她所愛的,卻忘記我。 這是耶和華說的。
لەسەر ئەو ڕۆژانەی سزای دەدەم کە بخووری بۆ بەعلەکان دەسووتاند، بە خەزێم و خشڵەکانی خۆی دەڕازاندەوە، دوای خۆشەویستانی کەوت، بەڵام منی لەیاد کرد.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
14 後來我必勸導她,領她到曠野, 對她說安慰的話。
«لەبەر ئەوە بە زمانی شیرین دەیبەمە چۆڵەوانی و بە نەرمی قسەی لەگەڵدا دەکەم.
15 她從那裏出來,我必賜她葡萄園, 又賜她亞割谷作為指望的門。 她必在那裏應聲, 與幼年的日子一樣, 與從埃及地上來的時候相同。
لەوێ ڕەزەمێوەکانی دەدەمەوە، دۆڵی عاخۆر دەکەم بە دەرگای هیوا. لەوێ وەک ڕۆژانی هەرزەکاری گۆرانی دەڵێت، وەک ڕۆژی سەرکەوتنی لە خاکی میسرەوە.»
16 耶和華說:「那日你必稱呼我伊施,不再稱呼我巴力;
یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا دەبێت، پێم دەڵێیت:”مێردەکەم“و چیتر پێم ناڵێیت:”گەورەم.“
17 因為我必從我民的口中除掉諸巴力的名號,這名號不再提起。
ناوی بەعلەکان لە دەمی دادەماڵم و ئیتر ناویان ناهێنێت.
18 當那日,我必為我的民,與田野的走獸和空中的飛鳥,並地上的昆蟲立約;又必在國中折斷弓刀,止息爭戰,使他們安然躺臥。
لەو ڕۆژەدا پەیمانێکیان بۆ دەبەستم لەگەڵ ئاژەڵی کێوی و باڵندەکانی ئاسمان و خشۆکەکانی زەوی. کەوان و شمشێر و جەنگ لە خاکەکەدا بنبڕ دەکەم و وایان لێ دەکەم بە ئاسوودەیی پاڵ بکەون.
19 我必聘你永遠歸我為妻,以仁義、公平、慈愛、憐憫聘你歸我;
بۆ هەتاهەتایە بۆ خۆم نیشانت دەکەم و بە ڕاستودروستی و دادوەری، بە خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی بۆ خۆمت نیشان دەکەم.
20 也以誠實聘你歸我,你就必認識我-耶和華。
بە دڵسۆزییەوە بۆ خۆم نیشانت دەکەم و دان بە یەزداندا دەنێیت.
21 耶和華說:那日我必應允, 我必應允天,天必應允地;
«یەزدان دەفەرموێت: لەو ڕۆژەدا من کاردانەوەم دەبێت، من کاردانەوەم بەرامبەر بە ئاسمان دەبێت و ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە زەوی دەبێت،
22 地必應允五穀、新酒,和油, 這些必應允耶斯列民。
زەویش کاردانەوەی بەرامبەر بە دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت دەبێت، ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە یەزرەعیل دەبێت.
23 我必將她種在這地。 素不蒙憐憫的,我必憐憫; 本非我民的,我必對他說: 你是我的民; 他必說:你是我的上帝。」
لە خاکەکەدا بۆ خۆم دەیچێنم، بەزەییم دێتەوە بەوانەی کە فەرمووم”بەزەییم پێیاندا نایەتەوە.“ئەوانەی کە پێیان دەگوترا”گەلی من نین“پێیان دەڵێم:”ئێوە گەلی منن.“ئەوانیش دەڵێن:”تۆ خودای ئێمەیت.“»

< 何西阿書 2 >