< Psalms 106 >

1 Praise the LORD! Give thanks to the LORD, for he is good, for his loving kindness endures forever.
هەلیلویا! ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
2 Who can utter the mighty acts of the LORD, or fully declare all his praise?
کێ باسی پاڵەوانیێتی یەزدان دەکات؟ کێ بە تەواوی ستایشی ئەو دەکات؟
3 Blessed are those who keep justice. Blessed is one who does what is right at all times.
خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی دادپەروەری پەیڕەو دەکەن، ئەوانەی هەموو کاتێک بە ڕاستودروستی کار دەکەن.
4 Remember me, LORD, with the favor that you show to your people. Visit me with your salvation,
ئەی یەزدان، لە کاتی ڕەزامەندیت لە گەلەکەت یادم بکەرەوە، لە ڕزگارییەکەت بەسەرم بکەرەوە،
5 that I may see the prosperity of your chosen, that I may rejoice in the gladness of your nation, that I may glory with your inheritance.
بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی هەڵبژێردراوانت ببینم، بۆ ئەوەی بە دڵخۆشی نەتەوەکەت دڵخۆشبم، بۆ ئەوەی لەگەڵ میراتەکەت شانازی بکەم.
6 We have sinned with our fathers. We have committed iniquity. We have done wickedly.
ئێمە وەک باوباپیران گوناهمان کرد، خراپەمان کرد و بەدکاریمان کرد.
7 Our fathers did not understand your wonders in Egypt. They did not remember the multitude of your loving kindnesses, but were rebellious at the sea, even at the Red Sea.
کاتێک باوکانمان لە میسر بوون، لە پەرجووەکانی تۆ تێنەگەیشتن، یادی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی تۆیان نەکردەوە، بەڵکو یاخی بوون لەلای دەریا، لەلای دەریای سوور،
8 Nevertheless he saved them for his name’s sake, that he might make his mighty power known.
بەڵام لەبەر ناوی خۆی ڕزگاری کردن، بۆ ئەوەی پاڵەوانیێتی بزانرێت.
9 He rebuked the Red Sea also, and it was dried up; so he led them through the depths, as through a desert.
لە دەریای سووری ڕاخوڕی، وشک بوو، بە ناو قووڵاییەکەیدا بردنی، وەک لە بیابان.
10 He saved them from the hand of him who hated them, and redeemed them from the hand of the enemy.
لە دەست ناحەز ڕزگاری کردن، لە دەست دوژمن کڕینیەوە.
11 The waters covered their adversaries. There was not one of them left.
ئاو دوژمنانی ئەوانەی داپۆشی، کەسیان دەرباز نەبوون.
12 Then they believed his words. They sang his praise.
ئەوسا بڕوایان بە بەڵێنەکانی کرد، گۆرانییان بۆ ستایشی گوت.
13 They soon forgot his works. They did not wait for his counsel,
بەڵام هەر زوو کردارەکانی ئەویان لەیادچوو، چاوەڕێی ڕاوێژی ئەویان نەکرد.
14 but gave in to craving in the desert, and tested God in the wasteland.
بەڵکو لە چۆڵەوانی نەوسیان هەستا، لە بیابان خودایان تاقی کردەوە،
15 He gave them their request, but sent leanness into their soul.
ئەوەی داوایان کرد، پێیدان، بەڵام نەخۆشی لەڕی بۆ ناردن.
16 They envied Moses also in the camp, and Aaron, the LORD’s saint.
لە ئۆردوگا بەغیلییان برد بە موسا و بە هارونی تەرخانکراوی یەزدان.
17 The earth opened and swallowed up Dathan, and covered the company of Abiram.
زەوی لێک بووەوە و داتانی قووت دا، بەسەر تاقمەکەی ئەبیرامدا هاتەوەیەک.
18 A fire was kindled in their company. The flame burned up the wicked.
ئاگر بەربووە تاقمەکەیان، گڕ بەدکارانی هەڵلووشی.
19 They made a calf in Horeb, and worshiped a molten image.
لە حۆرێڤ گوێرەکەیەکیان دروستکرد، کڕنۆشیان بۆ پەیکەرێکی داڕێژراو برد.
20 Thus they exchanged their glory for an image of a bull that eats grass.
شکۆیان گۆڕییەوە بە پەیکەری گای گیاخۆر.
21 They forgot God, their Savior, who had done great things in Egypt,
خودای ڕزگارکەری خۆیان لەبیر کرد، کە لە میسر کاری مەزنی کردبوو،
22 wondrous works in the land of Ham, and awesome things by the Red Sea.
پەرجووەکان لە وڵاتی حام، کارە سامناکەکان لەلای دەریای سوور.
23 Therefore he said that he would destroy them, had Moses, his chosen, not stood before him in the breach, to turn away his wrath, so that he would not destroy them.
ئینجا فەرمووی لەناودەچن، ئەگەر موسای هەڵبژاردەی خۆی، لە کەلێنی شووراکە لە بەرامبەری ڕانەوەستابایە، بۆ ئەوەی نەهێڵێ تووڕەیی ئەو دایانبڕزێنێ.
24 Yes, they despised the pleasant land. They did not believe his word,
خاکی خۆشییان بە سووک زانی، باوەڕیان بە بەڵێنی ئەو نەکرد.
25 but murmured in their tents, and did not listen to the LORD’s voice.
لەناو خێوەتەکانیاندا کەوتنە بۆڵەبۆڵ، گوێیان لە قسەی یەزدان نەگرت.
26 Therefore he swore to them that he would overthrow them in the wilderness,
ئەویش سوێندی بۆ خواردن، کە لە بیابان بە مردوویی بکەون،
27 that he would overthrow their offspring among the nations, and scatter them in the lands.
نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکان بخات و لە خاکەکان پەرتیان بکات.
28 They joined themselves also to Baal Peor, and ate the sacrifices of the dead.
پەیوەست بوون بە بەعلی پەعۆرەوە، ئەو قوربانییانەیان خوارد کە بۆ بتی مردوو کرابوون.
29 Thus they provoked him to anger with their deeds. The plague broke in on them.
بە کردەوەکانیان یەزدانیان پەست کرد، دەرد بەناویاندا بڵاو بووەوە.
30 Then Phinehas stood up and executed judgment, so the plague was stopped.
بەڵام فینەحاس هەستا و کەوتە نێوانەوە و دەرد ڕاگیرا.
31 That was credited to him for righteousness, for all generations to come.
بە ڕاستودروستی بۆی دانرا، نەوە دوای نەوە هەتاهەتایە.
32 They angered him also at the waters of Meribah, so that Moses was troubled for their sakes;
لەلای مێرگی مەریبا یەزدانیان تووڕە کرد و موسا بەهۆی ئەوانە کەوتە ناخۆشی،
33 because they were rebellious against his spirit, he spoke rashly with his lips.
چونکە کاتێک ئەوان لە ڕۆحی خودا یاخیبوون، قسەی ناشایستەش لە دەمی موسا دەرچوو.
34 They did not destroy the peoples, as the LORD commanded them,
گەلەکانیان لەناونەبرد، وەک یەزدان فەرمانی پێ کردبوون،
35 but mixed themselves with the nations, and learned their works.
بەڵکو لەگەڵ نەتەوەکان تێکەڵاو بوون، فێری نەریتەکانیان بوون.
36 They served their idols, which became a snare to them.
بتەکانی ئەوانیان پەرست و بوو بە داو بۆیان.
37 Yes, they sacrificed their sons and their daughters to demons.
کوڕ و کچانی خۆیان بۆ بتەکان سەربڕی.
38 They shed innocent blood, even the blood of their sons and of their daughters, whom they sacrificed to the idols of Canaan. The land was polluted with blood.
خوێنێکی بێتاوانیان ڕشت، خوێنی کوڕ و کچەکانیان، ئەوانەی بۆ بتەکانی کەنعان سەریان بڕین، زەوی پیس بوو بە خوێن.
39 Thus they were defiled with their works, and prostituted themselves in their deeds.
گڵاو بوون بە کردەوەکانیان، داوێنپیس بوون بە کارەکانیان.
40 Therefore the LORD burned with anger against his people. He abhorred his inheritance.
لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر گەلەکەیدا جۆشا، قێزی لە میراتەکەی بووەوە.
41 He gave them into the hand of the nations. Those who hated them ruled over them.
ژێردەستەی نەتەوەکانی کردن، ناحەزانیان بەسەریاندا زاڵبوون،
42 Their enemies also oppressed them. They were brought into subjection under their hand.
دوژمنەکانیان تەنگیان پێ هەڵچنین، زەلیلی ژێر دەستیان بوون.
43 He rescued them many times, but they were rebellious in their counsel, and were brought low in their iniquity.
زۆر جار دەربازی کردن، بەڵام بە ئەنقەست یاخیبوون، داڕووخان بە گوناهەکانیان.
44 Nevertheless he regarded their distress, when he heard their cry.
بەڵام لە تەنگانەیاندا ئاوڕی لێ دانەوە، کە گوێی لە دەنگی هاواریان بوو.
45 He remembered for them his covenant, and repented according to the multitude of his loving kindnesses.
لە پێناوی ئەوان پەیمانی خۆی هێنایەوە یاد، بەگوێرەی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پاشگەز بووەوە.
46 He made them also to be pitied by all those who carried them captive.
وای کرد ئەوانەی بە دیل گرتوویانن، سکیان پێیان بسووتێت.
47 Save us, LORD, our God, gather us from among the nations, to give thanks to your holy name, to triumph in your praise!
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ڕزگارمان بکە، لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین.
48 Blessed be the LORD, the God of Israel, from everlasting even to everlasting! Let all the people say, “Amen.” Praise the LORD!
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە. با هەموو گەل بڵێن: «ئامین!» هەلیلویا!

< Psalms 106 >