< 箴言 知恵の泉 24 >

1 悪を行う人をうらやんではならない、また彼らと共におることを願ってはならない。
ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە، ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت،
2 彼らはその心に強奪を計り、そのくちびるに人をそこなうことを語るからである。
چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت و لێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن.
3 家は知恵によって建てられ、悟りによって堅くせられ、
بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت، بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت،
4 また、へやは知識によってさまざまの尊く、麗しい宝で満たされる。
بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبن لە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان.
5 知恵ある者は強い人よりも強く、知識ある人は力ある人よりも強い。
پیاوی دانا بەتوانایە، کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت.
6 良い指揮によって戦いをすることができ、勝利は多くの議する者がいるからである。
بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت، سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە.
7 知恵は高くて愚かな者の及ぶところではない、愚かな者は門で口を開くことができない。
دانایی بەرزە بۆ گێل، لە کۆڕی ناو دەروازەدا دەمی لێک ناکاتەوە.
8 悪を行うことを計る者を人はいたずら者ととなえる。
ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە، بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت.
9 愚かな者の計るところは罪であり、あざける者は人に憎まれる。
پیلانی گێلایەتی گوناهە، خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە.
10 もしあなたが悩みの日に気をくじくならば、あなたの力は弱い。
ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە، بێ هێزیت!
11 死地にひかれゆく者を助け出せ、滅びによろめきゆく者を救え。
ئەوانە دەرباز بکە کە بۆ مردن دەبردرێن و لەوانەی بۆ سەربڕین پاڵخراون، کەمتەرخەم مەبە.
12 あなたが、われわれはこれを知らなかったといっても、心をはかる者はそれを悟らないであろうか。あなたの魂を守る者はそれを知らないであろうか。彼はおのおのの行いにより、人に報いないであろうか。
ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،» ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟ ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟ ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟
13 わが子よ、蜜を食べよ、これは良いものである、また、蜂の巣のしたたりはあなたの口に甘い。
ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە و شیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە،
14 知恵もあなたの魂にはそのようであることを知れ。それを得るならば、かならず報いがあって、あなたの望みは、すたらない。
هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە. ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت و ئومێدبڕ نابیت.
15 悪しき者がするように、正しい者の家をうかがってはならない、その住む所に乱暴をしてはならない。
وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست، هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی،
16 正しい者は七たび倒れても、また起きあがる、しかし、悪しき者は災によって滅びる。
چونکە کەسی ڕاستودروست حەوت جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە، بەڵام کارەسات بەدکاران تێکدەشکێنێت.
17 あなたのあだが倒れるとき楽しんではならない、彼のつまずくとき心に喜んではならない。
بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە، بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت،
18 主はそれを見て悪いこととし、その怒りを彼から転じられる。
نەوەک یەزدان ببینێت و بەلایەوە خراپ بێت، جا تووڕەیی خۆی لێ بگێڕێتەوە.
19 悪を行う者のゆえに心を悩ましてはならない、よこしまな者をうらやんではならない。
مەراق لە خراپەکاران مەخۆ، ئیرەیی بە بەدکاران مەبە،
20 悪しき者には後の良い報いはない、よこしまな者のともしびは消される。
چونکە خراپەکار دواڕۆژی نابێت و چرای بەدکاران دەکوژێتەوە.
21 わが子よ、主と王とを恐れよ、そのいずれにも不従順であってはならない。
ڕۆڵە، لە یەزدان و پاشا بترسە، تێکەڵی یاخیبووەکان مەبە،
22 その災はたちまち起るからである。この二つの者からくる滅びをだれが知り得ようか。
چونکە بەڵایان لەپڕ دێت، بەڵای هەردووکیان کێ دەیزانێت؟
23 これらもまた知恵ある者の箴言である。片寄ったさばきをするのは、よくない。
هەروەها ئەمەش قسەی دانایانە: لایەنگریکردن لە دادوەری باش نییە.
24 悪しき者に向かって、「あなたは正しい」という者を、人々はのろい、諸民は憎む。
ئەوەی بە بەدکار بڵێت: «تۆ بێتاوانی،» گەلان نەفرەتی لێ دەکەن و نەتەوەکان تاوانباری دەکەن.
25 悪しき者をせめる者は恵みを得る、また幸福が与えられる。
بەڵام ئەوانەی بەدکار تاوانبار دەکەن دەکەونە خۆشی و بەرەکەتی باشیان بەسەردا دەڕژێت.
26 正しい答をする者は、くちびるに、口づけするのである。
وەڵامی ڕاست وەک ماچی لێوە.
27 外で、あなたの仕事を整え、畑で、すべての物をおのれのために備え、その後あなたの家を建てるがよい。
کاروباری خۆت لە دەرەوە ڕاپەڕێنە و لە کێڵگەکەت ئامادەی بکە، دوای ئەمە ماڵی خۆت بنیاد بنێ.
28 ゆえなく隣り人に敵して、証言をしてはならない、くちびるをもって欺いてはならない。
بەبێ هۆ لە دژی دراوسێکەت شایەتی مەدە، بە لێوەکانت فێڵ مەکە.
29 「彼がわたしにしたように、わたしも彼にしよう、わたしは人がしたところにしたがって、その人に報いよう」と言ってはならない。
مەڵێ: «چی لێکردووم، ئاوای لێ دەکەم، سزای ئەو پیاوە بەپێی کردەوەکەی دەدەمەوە.»
30 わたしはなまけ者の畑のそばと、知恵のない人のぶどう畑のそばを通ってみたが、
بەلای کێڵگەی پیاوی تەمبەڵ تێپەڕیم، بەلای ڕەزەمێوی کەسی تێنەگەیشتووش.
31 いばらが一面に生え、あざみがその地面をおおい、その石がきはくずれていた。
چقڵ هەمووی داگرتبوو، گەزگەزکە هەمووی داپۆشی بوو، کەڵەکە بەردەکانی ڕووخابوو.
32 わたしはこれをみて心をとどめ、これを見て教訓を得た。
تەماشام کرد و لە دڵی خۆمدا لێکم دایەوە، بینیم و وانەم لێ وەرگرت:
33 「しばらく眠り、しばらくまどろみ、手をこまぬいて、またしばらく休む」。
کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون، کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،
34 それゆえ、貧しさは盗びとのように、あなたに来、乏しさは、つわもののように、あなたに来る。
ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت، نەبوونیشت وەک چەکدار.

< 箴言 知恵の泉 24 >