< دووەم پاشایان 7 >

ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. یەزدان ئەمە دەفەرموێت: سبەینێ لەم کاتە، لە دەروازەی سامیرە پێوانەیەک لە باشترین ئارد بە شاقلێک و دوو پێوانە جۆ بە شاقلێک دەبێت.» 1
Tad Eliša sacīja: klausāties Tā Kunga vārdu: tā saka Tas Kungs: rītu ap šo laiku pūrs kviešu miltu maksās vienu sēķeli un divi pūri miežu vienu sēķeli Samarijas vārtos.
ئەفسەرێک کە گەورە یاوەری پاشا بوو، بە پیاوەکەی خودای گوت: «هەتا ئەگەر یەزدان دەرگاکانی ئاسمانیش بکاتەوە، ئایا شتی وا ڕوودەدات؟» ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «تۆ بە چاوی خۆت دەیبینیت، بەڵام لێی ناخۆیت.» 2
Tad tas virsnieks, uz kura roku ķēniņš atspiedās, atbildēja tam Dieva vīram un sacīja: redzi, jebšu Tas Kungs logus taisītu debesīs, vai šī lieta varētu notikt? Bet tas sacīja: redzi, ar savām acīm tu to redzēsi, bet no tā neēdīsi.
چوار پیاوی گەڕوگول لە دەروازەی شارەکە بوون، بە یەکتریان گوت: «بۆ لێرە بمێنینەوە هەتا دەمرین؟ 3
Un četri spitālīgi vīri bija vārtu durvīs un tie sacīja cits uz citu: ko še paliekam, kamēr mirstam?
ئەگەر بڵێین:”با بچینە ناو شارەکەوە،“لە شارەکە قاتوقڕی هەیە و لەوێ دەمرین. ئەگەر لێرەش دانیشین، هەر دەمرین. ئێستا با بچینە ئۆردوگای ئارامییەکان و خۆمان ڕادەست بکەین، ئەگەر لێمان خۆشبوون ئەوا دەژین، ئەگەر بشمانکوژن ئەوا هەر دەمرین.» 4
Ja arī domātu pilsētā tikt, tad pilsētā ir bads, un mēs taču tur mirsim, - un ja te paliksim, tad arī mirsim. Tad nu nāciet, iesim Sīriešu lēģeri, - ja tie mūs pamet dzīvus, tad dzīvosim, un ja tie mūs nokauj, tad mirsim.
لە زەردەپەڕی ئێوارە هەستان بۆ ئەوەی بچنە ئۆردوگای ئارامییەکان. هاتن هەتا گەیشتنە قەراغی ئۆردوگای ئارامییەکان، کەسی لێ نەبوو، 5
Un tie cēlās paša novakarē, iet uz Sīriešu lēģeri, un kad tie nonāca pie Sīriešu lēģera malas, redzi, tad tur nebija neviena.
چونکە پەروەردگار وای کرد کە ئۆردوگای ئارامییەکان دەنگی گالیسکە و ئەسپ و سوپایەکی گەورە ببیستن، ئیتر بە یەکتریان گوتبوو: «ئەوەتا پاشای ئیسرائیل پاشاکانی حیتی و میسرییەکانی لە دژی ئێمە بەکرێ گرتووە هەتا لەگەڵمان بجەنگن!» 6
Jo Tas Kungs Sīriešu spēkam bija licis dzirdēt troksni no ratiem un zirgiem un liela karaspēka troksni, tā ka cits uz citu sacīja: redzi, Israēla ķēniņš pret mums saderējis Hetiešu ķēniņus un ēģiptiešu ķēniņus, ka tie mums uzbrūk.
لەبەر ئەوە هەستان و لە زەردەپەڕی ئێوارە هەڵاتن، وازیان لە چادر و ئەسپ و گوێدرێژەکانیان هێنا. ئۆردوگاکەیان وەک خۆی بەجێهێشت و بۆ دەربازکردنی ژیانی خۆیان هەڵاتن. 7
Tā tie bija cēlušies un bēguši pa krēslu un pametuši savas teltis un savus zirgus un savus ēzeļus, lēģeri, kā tas bija, un bija bēguši, glābt tik dzīvību.
ئەو گەڕوگولانه هەتا قەراغی ئۆردوگاکە هاتن، چوونە ناو چادرێک و خواردیان و خواردیانەوە. زێڕ و زیو و جلوبەرگیان برد و چوون شاردییانەوە. پاشان گەڕانەوە و چوونە ناو چادرێکی دیکە، لەوێش بردیان و چوون و شاردییانەوە. 8
Kad nu šie spitālīgie nonāca pie lēģera malas, tad tie iegāja vienā teltī, ēda un dzēra, un ņēma no turienes sudrabu un zeltu un drēbes, un nogāja un apslēpa un nāca atkal un gāja citā teltī, un ņēma no turienes arīdzan un nogāja un apslēpa.
ئینجا بە یەکترییان گوت: «ئەوەی ئێمە دەیکەین ڕاست نییە. ئەمڕۆ ڕۆژی مژدەیە و ئێمەش لێی بێدەنگین. ئەگەر هەتا بەرەبەیان چاوەڕێ بکەین تووشی سزا دەبین. وەرن با ئێستا بچین و بە کۆشکی پاشای ڕابگەیەنین.» 9
Tad cits uz citu sacīja: mēs nedarām labi; šī diena ir priecīgas vēsts diena; ja mēs cietīsim klusu un gaidīsim līdz rīta gaismai, tad kritīsim vainā. Nu tad nāciet, iesim un nesīsim ziņu ķēniņa namam.
ئیتر هاتن و دەرگاوانی شارەکەیان بانگکرد و پێیان گوت: «ئێمە چووینە ناو ئۆردوگای ئارامییەکان، کەس لەوێ نەبوو، دەنگی کەسیش نەدەبیسترا، تەنها ئەسپ و گوێدرێژ بەستراونەتەوە، چادرەکانیش هەروەک خۆیان لەوێن.» 10
Un tie gāja un sauca pilsētas vārtu sargus un tiem teica sacīdami: mēs gājām Sīriešu lēģerī, un redzi, tur nebija neviena un neviena cilvēka balss, kā vien piesieti zirgi un ēzeļi un teltis kā papriekš.
دەرگاوانەکان جاڕیان دا، هەواڵەکەشیان بە کۆشکی پاشا ڕاگەیاند. 11
Tad sasauca vārtu sargus, un tie nesa to vēsti iekšā ķēniņa namā.
پاشا شەو هەستا و بە ئەفسەرەکانی گوت: «من پێتان دەڵێم ئارامییەکان چییان لێکردووین. دەزانن ئێمە برسیمانە، لە ئۆردوگاکە چوونەتە دەرەوە و لە دەشتاییەکان خۆیان مەڵاس داوە، وا بیریان کردووەتەوە:”بێگومان لە شارەکە دێنە دەرەوە، بە زیندوویی دەیانگرین و دەچینە ناو شارەکە.“» 12
Un ķēniņš cēlās naktī un sacīja uz saviem kalpiem: es jums teikšu, ko Sīrieši mums darījuši. Tie zina, ka mēs esam badā, tāpēc tie no lēģera ir izgājuši apslēpties laukā, domādami: ja tie no pilsētas nāks ārā, tad mēs tos grābsim dzīvus un ielauzīsimies pilsētā.
یەکێک لە ئەفسەرەکانی وەڵامی دایەوە: «کەواتە، با هەندێک پیاو پێنج ئەسپ ببەن لەوانەی کە لە شارەکە ماوەتەوە. چارەنووسیان لە نەوەی ئیسرائیل خراپتر نابێت کە خەریکە لەناو شار دەمرن. با بیاننێرین تاکو بزانین چی ڕوویداوە.» 13
Tad viens no viņa kalpiem atbildēja un sacīja: lai jel ņem tos pieci atlikušos zirgus, kas pilsētā atlikuši, (redzi, tie ir kā viss Israēla pulks, kas atlicies, vai kā viss Israēla pulks, kas aizgājis bojā); tos sūtīsim izlūkot.
ئیتر دوو گالیسکەیان بە ئەسپەوە دەستنیشان کرد و پاشا ئەوانی نارد بۆ ئەوەی شوێنی سوپای ئارام بکەون. پاشا فەرمانی کرد و گوتی: «بڕۆن و بزانن چی ڕوویداوە.» 14
Tad tie ņēma divus ratus ar zirgiem, un ķēniņš tos sūtīja Sīriešu karaspēkam pakaļ un sacīja: ejat un izlūkojiet.
ئەوانیش بەدوایاندا بەرەو ڕووباری ئوردون چوون، بینییان هەموو ڕێگاکە پڕە لە جلوبەرگ و قاپوقاچاغ، ئەوەی ئارامییەکان لە پەلەپەلیان فڕێیان داوە. نێردراوەکان گەڕانەوە و بە پاشایان ڕاگەیاند. 15
Un tie laida tiem pakaļ līdz Jardānei, un redzi, viss ceļš bija pilns drēbju un rīku, ko Sīrieši bēgdami bija nometuši. Un tie vēstneši griezās atpakaļ un to teica ķēniņam.
پاشان گەل چوونە دەرەوە و ئۆردوگای ئارامییەکانیان تاڵان کرد، پێوانەیەک لە باشترین ئارد بووە شاقلێک و دوو پێوانە جۆ بووە شاقلێک، هەروەک یەزدان فەرمووی. 16
Tad tie ļaudis izgāja un aplaupīja Sīriešu lēģeri, un pūrs kviešu miltu maksāja vienu sēķeli, un divi pūri miežu maksāja arī vienu sēķeli, pēc Tā Kunga vārda.
ئەو ئەفسەرەی کە گەورە یاوەری پاشا بوو، پاشا لەسەر دەروازەکەی دانا، گەلیش لە دەروازەکە پێشێلیان کرد و مرد، هەروەک پیاوەکەی خودا پێی گوت کاتێک پاشا چووە ماڵی. 17
Un ķēniņš to virsnieku, uz kura roku viņš atspiedās, bija iecēlis pār vārtiem, un tie ļaudis viņu samina vārtos, ka tas nomira, pēc tiem vārdiem, ko tas Dieva vīrs bija runājis, kad ķēniņš pie viņa nonāca.
ئەوە ڕوویدا کە پیاوەکەی خودا بە پاشای گوت: «سبەینێ ئەم کاتە لە دەروازەی سامیرە دوو پێوانە جۆ بە شاقلێک و پێوانەیەک باشترین ئاردیش بە شاقلێک دەبێت.» 18
Jo tas notika tā, kā tas Dieva vīrs uz ķēniņu bija runājis un sacījis: rītu ap šo laiku pūrs kviešu miltu maksās vienu sēķeli un divi pūri miežu vienu sēķeli Samarijas vārtos,
ئەفسەرەکەش بە پیاوەکەی خودای گوت: «هەتا ئەگەر یەزدان دەرگاکانی ئاسمانیش بکاتەوە، ئایا شتی وا ڕوودەدات؟» پیاوی خوداش گوتبووی: «تۆ بە چاوی خۆت دەیبینیت، بەڵام لێی ناخۆیت.» 19
Tad tas virsnieks tam Dieva vīram bija atbildējis un sacījis: redzi, jebšu Tas Kungs taisītu logus debesīs, vai šī lieta varētu notikt? Un tas bija sacījis: redzi, tu to redzēsi ar savām acīm, bet no tā neēdīsi.
ئیتر ڕێک وای بەسەرهات، گەل لە دەروازەکە پێشێلیان کرد و مرد. 20
Un tā viņam notika, jo tie ļaudis viņu samina vārtos, ka tas nomira.

< دووەم پاشایان 7 >