< پەیدابوون 26 >

ئینجا جیا لەو قاتوقڕییەی کە یەکەم جار لە سەردەمی ئیبراهیمدا ڕوویدا، قاتوقڕییەکی دیکە لە خاکەکە سەریهەڵدا. ئیسحاقیش چوو بۆ لای ئەبیمەلەخی پاشای فەلەستییەکان لە گرار. 1
There was a famine in the land, besides the first famine that was in the days of Abraham. Isaac went to Abimelech king of the Philistines, to Gerar.
یەزدان بۆ ئیسحاق دەرکەوت و فەرمووی: «مەچووە میسر، بەڵام لەو خاکە نیشتەجێ بە کە خۆم پێت دەڵێم. 2
And God appeared to him, and said, "Do not go down into Egypt. Live in the land I will tell you about.
بۆ ماوەیەک لەم خاکە بمێنەوە، خۆم لەگەڵت دەبم و بەرەکەتدارت دەکەم، چونکە هەموو ئەم خاکانە دەدەمە خۆت و نەوەکەت، ئەو سوێندەش دەچەسپێنم کە بۆ ئیبراهیمی باوکتم خواردووە. 3
Sojourn in this land, and I will be with you, and will bless you. For to you, and to your descendants, I will give all these lands, and I will establish the oath which I swore to Abraham your father.
نەوەشت زۆر دەکەم، وەک ئەستێرەکانی ئاسمان، هەموو ئەم خاکەشم داوەتە نەوەکەت، لە ڕێگەی نەوەی تۆوە هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار دەبن. 4
I will multiply your descendants as the stars of the sky, and will give to your descendants all these lands, and by your descendants will all the nations of the earth be blessed,
لەبەر ئەوەی ئیبراهیم گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەم بوو، داواکاری و فەرمان و فەرز و فێرکردنی منی بەجێهێنا.» 5
because Abraham obeyed my voice, and kept my requirements, my commandments, my statutes, and my laws."
ئیتر ئیسحاق لە گرار نیشتەجێ بوو. 6
So Isaac settled in Gerar.
پیاوانی ئەو شوێنە دەربارەی ژنەکەی پرسیاریان لێکرد، ئەویش گوتی: «ئەو خوشکمە.» ئیسحاق ترسا لەوەی پێیان بڵێت «ژنمە،» چونکە گوتی، «نەوەک پیاوانی شوێنەکە لەبەر ڕڤقە بمکوژن، چونکە جوانە.» 7
The men of the place asked him about his wife. He said, "She is my sister," for he was afraid to say, "My wife," lest, he thought, "the men of the place might kill me for Rebekah, because she is beautiful to look at."
کاتێک ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە، ئەبیمەلەخی پاشای فەلەستییەکان لە پەنجەرەکەوە سەیری خوارەوەی دەکرد، بینی وا ئیسحاق لەگەڵ ڕڤقەی ژنی خەریکی دەستبازییە. 8
It happened, when he had been there a long time, that Abimelech king of the Philistines looked out at a window, and saw, and look, Isaac was caressing Rebekah, his wife.
ئینجا ئەبیمەلەخ بەدوای ئیسحاقدا ناردی و گوتی: «کەواتە ئەو ژنتە! ئەی چۆن گوتت:”ئەو خوشکمە“؟» ئیسحاقیش پێی گوت: «چونکە پێم وابوو کە لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بمرم.» 9
Abimelech called Isaac, and said, "Look, surely she is your wife. Why did you say, 'She is my sister?'" Isaac said to him, "Because I thought, 'Lest I die because of her.'"
ئەبیمەلەخیش گوتی: «ئەمە چییە بە ئێمەت کرد؟ لەوانەیە یەکێک لەم پیاوانە لەگەڵ ژنەکەت سەرجێیی بکردبا، ئەو کاتە ئێمەت تووشی تاوان دەکرد.» 10
Abimelech said, "What is this you have done to us? One of the people might easily have slept with your wife, and you would have brought guilt on us."
ئیتر ئەبیمەلەخ فەرمانی بە هەموو خەڵکەکە کرد و گوتی: «هەرکەسێک دەست ببات بۆ ئەم پیاوە یان ژنەکەی بێگومان دەکوژرێت.» 11
Abimelech commanded all the people, saying, "He who touches this man or his wife will surely be put to death."
ئیسحاق لەو زەوییەدا کشتوکاڵی کرد و هەر ئەو ساڵە سەد ئەوەندەی دەست کەوت، چونکە یەزدان بەرەکەتداری کرد. 12
Isaac sowed in that land, and reaped in the same year one hundred times what he planted. And God blessed him.
ئیتر ئیسحاق دەوڵەمەند بوو، بەردەوام سامانەکەی زیادی دەکرد، هەتا وای لێهات زۆر دەوڵەمەند بوو. 13
The man became wealthy, and prospered more and more until he became very wealthy.
ئینجا بەهۆی ئەوەی کە بووە خاوەن مەڕ و مانگا و خزمەتکارێکی زۆریش، فەلەستییەکانیش بەغیلییان پێ برد. 14
He had possessions of flocks, possessions of herds, and a great household. The Philistines envied him.
هەموو ئەو بیرانەش کە خزمەتکارەکانی باوکی لە سەردەمی ئیبراهیمی باوکی هەڵیانکەندبوو، فەلەستییەکان بە خۆڵ پڕیان کردبووەوە و دایانخستبوو. 15
Now all the wells which his father's servants had dug in the days of Abraham his father, the Philistines had stopped, and filled with earth.
ئینجا ئەبیمەلەخ بە ئیسحاقی گوت: «لەلای ئێمە بڕۆ، چونکە زۆر لە ئێمە بەهێزتر بوویت.» 16
Abimelech said to Isaac, "Go from us, for you are much mightier than we."
ئیتر ئیسحاق لەوێ ڕۆیشت و لە دۆڵی گرار چادری هەڵدا و لەوێ نیشتەجێ بوو. 17
Isaac departed from there, camped in the valley of Gerar, and lived there.
ئیسحاق جارێکی دیکە ئەو بیرانەی هەڵدایەوە کە لە سەردەمی ئیبراهیمی باوکی هەڵکەنرابوون و فەلەستییەکان دوای مردنی ئیبراهیم دایانخستبوو، هەر هەمان ناویشی لێنان کە باوکی لێینابوون. 18
Isaac dug again the wells which the servants of his father Abraham had dug. For the Philistines had stopped them after the death of Abraham. And he called their names after the names by which his father had called them.
خزمەتکارەکانی ئیسحاق لە دۆڵەکە کەوتنە هەڵکەندن و کارێزێکی ئاوی سازگاریان لەوێ دۆزییەوە. 19
Isaac's servants dug in the valley, and found there a well of flowing water.
بەڵام شوانەکانی گرار لەگەڵ شوانەکانی ئیسحاق بوو بە ناکۆکییان و گوتیان: «ئاوەکە هی ئێمەیە.» ئیتر بیرەکەی ناونا عێسەق، چونکە لەسەری کردیانە ناکۆکی. 20
The herdsmen of Gerar argued with Isaac's herdsmen, saying, "The water is ours." He called the name of the well Esek, because they contended with him.
ئینجا بیرێکی دیکەیان هەڵکەند، بەڵام دیسان لەسەر ئەمەش بوو بە ناکۆکییان، لەبەر ئەوە ناوی لەمەش نا سیتنا. 21
They dug another well, and they argued over that, also. He called its name Sitnah.
ئیتر لەوێ گواستییەوە و بیرێکی دیکەی هەڵکەند، کە ناکۆک نەبوون لەسەری. بۆیە ناوی لەمە نا ڕەحۆبۆت و گوتی: «ئێستا یەزدان شوێنێکی فراوانی پێ بەخشیوین و لە زەوییەکەدا بە بەروبووم دەبین.» 22
He left that place, and dug another well. They did not argue over that one. He called it Rehoboth. He said, "For now God has made room for us, and we will be fruitful in the land."
ئینجا لەوێوە بۆ بیری شابەع چوو. 23
He went up from there to Beersheba.
جا لەو شەوەدا یەزدان بۆی دەرکەوت و فەرمووی: «من خودای ئیبراهیمی باوکتم. مەترسە، چونکە لەگەڵتم. لەبەر ئیبراهیمی بەندەم، بەرەکەتدارت دەکەم و نەوەت زۆر دەکەم.» 24
And God appeared to him the same night, and said, "I am the God of Abraham your father. Do not be afraid, for I am with you, and will bless you, and multiply your descendants for my servant Abraham's sake."
ئیتر ئیسحاق لەوێ قوربانگایەکی بنیاد نا، بە ناوی یەزدانەوە نزای کرد. لەوێ چادرەکەی هەڵدا، خزمەتکارەکانیشی لەوێ بیرێکیان هەڵکەند. 25
He built an altar there, and called on the name of the LORD, and pitched his tent there. There Isaac's servants dug a well.
هەر لەو کاتەدا ئەبیمەلەخ لەگەڵ ئەحوزەتی ڕاوێژکاری و فیکۆلی فەرماندەی گشتی لە گرارەوە هاتنە لای. 26
Then Abimelech went to him from Gerar, and Ahuzzath his friend, and Phicol the commander of his army.
ئیسحاقیش لێی پرسین: «بۆچی هاتوون بۆ لام، لە کاتێکدا ڕقتان لێم بوو و لەلای خۆتان دەرتانکردم؟» 27
Isaac said to them, "Why have you come to me, since you hate me, and have sent me away from you?"
ئەوانیش گوتیان: «ئێمە بە تەواوی بینیمان کە یەزدان لەگەڵ تۆ بوو، ئیتر گوتمان:”با لەنێوانمان سوێند هەبێت،“لەنێوان ئێمە و تۆ. با پەیمانت لەگەڵ ببەستین، 28
They said, "We saw plainly that God was with you. We said, 'Let there now be an oath between us, even between us and you, and let us make a covenant with you,
کە خراپەمان لەگەڵ نەکەیت، وەک چۆن ئێمە دەستمان بۆت نەبرد و لە چاکە بەولاوە هیچی دیکەمان لەگەڵ نەکردیت و بە سەلامەتی بەڕێمان کردیت. ئێستاش تۆ بەرەکەتداری یەزدانیت.» 29
that you will do us no harm, as we have not touched you, and as we have done to you nothing but good, and have sent you away in peace.' You are now the blessed of God."
ئینجا ئیسحاق خوانی بۆ ساز کردن، ئیتر خواردیان و خواردیانەوە. 30
He made them a feast, and they ate and drank.
بۆ سبەی بەیانی زوو لە خەو هەستان و هەریەکە و سوێندی بۆ ئەوی دیکەیان خوارد. ئینجا ئیسحاق بەڕێی کردن، ئەوانیش بە سەلامەتی لەلای ڕۆیشتن. 31
They rose up some time in the morning, and swore an oath to each other. Isaac sent them away, and they departed from him in peace.
ئەوە بوو هەر لەو ڕۆژەدا خزمەتکارەکانی ئیسحاق هاتن و دەربارەی ئەو بیرەی کە هەڵیانکەندبوو پێیان ڕاگەیاند و گوتیان: «ئاومان دۆزییەوە.» 32
It happened the same day, that Isaac's servants came, and told him concerning the well which they had dug, and said to him, "We have found water."
ئەویش ناوی لێنا شیبعا، لەبەر ئەوەیە هەتا ئەمڕۆش ناوی شارۆچکەکە بیری شابەعە. 33
He called it Shibah. Therefore the name of the city is Beersheba to this day.
کاتێک عیسۆ تەمەنی بووە چل ساڵ، یەهودیتی کچی بئێریی حیتی و باسمەتی کچی ئێلۆنی حیتی هێنا. 34
When Esau was forty years old, he married Judith, the daughter of Beeri the Hethite, and Basemath, the daughter of Elon the Hethite.
ئەوان ببوونە مایەی خەم و خەفەتی ئیسحاق و ڕڤقە. 35
They brought grief to Isaac and Rebekah.

< پەیدابوون 26 >