< یەرمیا 46 >

ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە نەتەوەکان: 1
Słowo PANA, które doszło do proroka Jeremiasza przeciw poganom;
بۆ میسر: سەبارەت بە سوپاکەی نێخۆ فیرعەون، پاشای میسر، ئەوەی لەسەر ڕووباری فورات بوو لە کەرکەمیش، کە نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا لێیدا: 2
Przeciw Egiptowi, przeciw wojsku faraona Neko, króla Egiptu, które znajdowało się nad rzeką Eufrat pod Karkemisz, a które pobił Nabuchodonozor, król Babilonu, w czwartym roku Joakima, syna Jozjasza, króla Judy:
«سپەر و قەڵغان ئامادە بکەن، پێشکەون بۆ جەنگ! 3
Przygotujcie puklerz i tarczę i ruszajcie do walki.
ئەسپ زین بکەن، ئەی سوارەکان، سەربکەون! بە کڵاوی ئاسنینەوە لە ئامادەباشیدا بن! ڕمەکان تیژ بکەن، زرێیەکان بپۆشن! 4
Zaprzęgajcie konie i wsiadajcie, jeźdźcy; stańcie w hełmach, ostrzcie włócznie, przywdziejcie pancerze.
چی دەبینم؟ ئەوان تۆقیون، بەرەو پاش دەکشێنەوە، پاڵەوانەکانیان بەزین. بە پەلە هەڵاتن و ئاوڕیشیان نەدایەوە، لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 5
Czemu widzę ich zatrwożonych i cofających się? Ich mocarze są pobici i uciekają w popłochu, nie oglądając się. Strach jest wszędzie, mówi PAN.
«ئەوەی تیژڕەوە هەڵنایەت و پاڵەوان دەرباز نابێت. لە باکوور لەلای ڕووباری فورات ساتمەیان کرد و کەوتن. 6
Prędki nie ucieknie i mocarz nie ujdzie; na północy, nad brzegiem rzeki Eufrat, potkną się i upadną.
«ئەمە کێیە وەک ڕووباری نیل هەڵدەستێتەوە، وەک ئەو ڕووبارانەی ئاوەکەیان شەپۆل دەدات؟ 7
Kim jest ten, co się podnosi jak rzeka, a jego wody piętrzą się jak rzeki?
میسرە وەک ڕووباری نیل هەڵدەستێتەوە، وەک ئەو ڕووبارانەی ئاوەکەیان شەپۆل دەدات. دەڵێت:”هەڵدەستم و زەوی دادەپۆشم، شار و دانیشتووانەکەی لەناو دەبم.“ 8
Egipt podnosi się jak rzeka, a jego wody piętrzą się jak w rzece i mówi: Podnoszę się, pokryję ziemię, zniszczę miasto i jego mieszkańców.
ئەی ئەسپەکان، سەربکەون! ئەی گالیسکەکان، سەرەڕۆ بن! با پاڵەوانان بەرەو پێش بچن، کوش و پووت قەڵغان بەدەستن، لوودییەکان تیرەکانیان لە کەوانەکانیان ڕادەکێشن. 9
Nacierajcie, konie, pędźcie, rydwany; niech się ruszą mocarze: Etiopczycy i Libańczycy noszący tarcze, Ludyjczycy, którzy noszą i napinają łuk.
بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار، ڕۆژی تۆڵەیە، تۆڵەسەندنەوە لە دوژمنانی. جا شمشێر دەخوات و تێر دەبێت، لە خوێنیان تێر دەخواتەوە، چونکە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، قوربانی سەربڕاو پێشکەش دەکات لە خاکی باکوور لەلای ڕووباری فورات. 10
Ten dzień bowiem należy do Pana BOGA zastępów i jest dniem pomsty, aby się zemścił nad swoimi wrogami. Miecz będzie pożerał i nasyci się, i upije się ich krwią, gdyż Pan Bóg zastępów ma ofiarę w ziemi północnej, nad rzeką Eufrat.
«سەربکەوە بۆ گلعاد و هەتووان بهێنە، ئەی میسری کچە پاکیزە. بەڵام بێهوودە داوودەرمان زۆر دەکەیت، چاکبوونەوەت نییە. 11
Wstąp do Gileadu i nabierz balsamu, dziewico, córko Egiptu. Ale daremnie używasz wielu lekarstw, bo nie będziesz uleczona.
نەتەوەکان سووکایەتی تۆیان بیستووە، قیژەت دنیای پڕکردووە، چونکە پاڵەوانێک ساتمە لە پاڵەوانێک دەکات، هەردووکیان پێکەوە دەکەون.» 12
Narody słyszały o twojej hańbie i twój lament napełnił ziemię, gdyż mocarz potknął się o mocarza i obaj razem upadli.
ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەزدان بە یەرمیای پێغەمبەری ڕاگەیاند، لەبارەی هێرشکردنی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ سەر خاکی میسر: 13
Słowo, które PAN wypowiedział do proroka Jeremiasza, o wyprawie Nabuchodonozora, króla Babilonu, aby uderzyć ziemię Egiptu:
«ئەمە لە میسر ڕابگەیەنن، لە شاری مگدۆل جاڕبدەن، هەروەها لە مەمفیس و تەحپەنحێس، بڵێن:”وریابە و لە ئامادەباشیدا بە، چونکە شمشێر دەوروبەرت دەخوات.“ 14
Oznajmijcie w Egipcie i ogłoście w Migdol; opowiadajcie w Nof i w Tachpanches. Powiedzcie: Stań i przygotuj się, bo miecz pożre to, co jest dokoła ciebie.
بۆچی توانادارەکانت بە زەویدا دران؟ نەوەستان، چونکە یەزدان ئەوانی خست. 15
Czemu twoi mocarze zostali powaleni? Nie mogli się ostać, gdyż natarł na nich PAN.
بەردەوام ساتمە دەکەن، بەسەر یەکتریدا دەکەون. دەڵێن:”هەستن با بگەڕێینەوە، بۆ ناو گەلەکەمان و خاکی لەدایکبوونمان، دوور لە شمشێری ستەمکاری.“ 16
Wielu potknęło się, a padli jeden na drugiego. Mówili: Wstań, wróćmy do naszego ludu i do ziemi ojczystej przed ostrzem niszczycielskiego miecza.
لەوێ هاواریان دەکرد:”فیرعەونی پاشای میسر تەنها هاتوهەرای هەیە، دەرفەتی ئەو بەسەرچوو!“» 17
Tam zawołali: Faraon, król Egiptu, [to tylko próżny] trzask; [jego] ustalony czas już minął.
پاشا کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم، کەسێک دێت وەک تاڤۆرە لەنێو چیاکان، وەک کارمەلە لەلای دەریاوە دێت. 18
Jak żyję ja – mówi Król, a jego imię PAN zastępów – jak Tabor wśród gór i jak Karmel nad morzem, [tak] on przyjdzie.
ئەی دانیشتووانی میسر، کەلوپەلەکانتان بۆ ڕاپێچ کۆ بکەنەوە، چونکە مەمفیس وێران دەبێت، دەبێتە چۆڵەوانییەکی بێ ئاوەدانی. 19
Córko, która mieszkasz w Egipcie, przygotuj swoje rzeczy na niewolę, bo Nof będzie pustkowiem i spustoszeniem, bez mieszkańców.
«میسر مانگایەکی زێدە جوانە، بەڵام مێشومەگەز لە باکوورە بۆی دێت. 20
Egipt [jest jak] piękna jałówka, [ale jej] zniszczenie nadchodzi, idzie z północy.
هەروەها سەربازە بەکرێگیراوەکانت لە ڕیزەکانی جەنگ، وەک جوانەگای قەڵەون، چونکە ئەوانیش ڕوو وەردەگێڕن، تێکڕا هەڵدێن و ناوەستن، چونکە ڕۆژی کارەسات گەیشتە سەریان، کاتی سزادانیان. 21
Najemnicy pośród niego [są] jak tuczone cielęta, bo oni także odwrócili się i uciekli razem. Nie ostali się, bo przyszedł na nich dzień ich porażki, czas ich nawiedzenia.
میسر وەک ماری هەڵاتوو فیشک دەدات، چونکە دوژمنەکانی بە سوپاوە دێنە پێش، هەروەک داربڕەکان بە تەورەوە بۆی هاتن. 22
Jego głos jak [głos] węża, bo nadciągną z wojskiem, z siekierami przyjdą przeciw niemu jak rąbiący drzewa.
دارستانەکەی دەبڕنەوە، هەرچەندە زۆر چڕە، چونکە لە کوللە زۆرترن، لە ژمارە نایەن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 23
Wyrąbią jego las, mówi PAN, choć nie da się [go] policzyć. Są bowiem liczniejsi od szarańczy i niezliczeni.
«دانیشتووانی میسر شەرمەزار دەبن، درانە دەست گەلی باکوور.» 24
Zawstydzi się córka Egiptu, będzie wydana w ręce ludu z północy.
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل فەرمووی: «من خەریکم سزا دەسەپێنم، لەسەر ئامۆنی خودای تیب و فیرعەون، لەسەر میسر و خوداوەندەکان و پاشاکانی، هەروەها لەسەر ئەوانەش کە پشتیان بە فیرعەون بەستووە. 25
PAN zastępów, Bóg Izraela, mówi: Oto ukarzę cały liczny lud miasta No, także faraona i Egipt, jego bogów i królów, faraona i tych, którzy pokładają w nim ufność.
دەیاندەمە دەست ئەوانەی دەیانەوێت بیانکوژن، دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و دەست خزمەتکارەکانی. پاش ئەمە میسر وەک ڕۆژانی پێشتری ئاوەدان دەبێتەوە.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە. 26
I wydam ich w ręce tych, którzy czyhają na ich życie, w ręce Nabuchodonozora, króla Babilonu, i w ręce jego sług. Lecz potem będzie zamieszkały jak za dawnych dni, mówi PAN.
«ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە، ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە. بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم، نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە. یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت، دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت. 27
Ale ty się nie bój, mój sługo, Jakubie, i nie lękaj się, Izraelu. Oto bowiem wybawię cię z daleka i twoje potomstwo z ziemi jego niewoli. Jakub powróci i zazna odpoczynku i pokoju, a nikt go nie zatrwoży.
ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام. هەرچەندە کۆتایی دەهێنم بە هەموو ئەو نەتەوانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازەم کردیت، بەڵام تۆ بە تەواوی لەناو نابەم. لە سزا ناتبوورم، بە دادپەروەری تەمبێت دەکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە. 28
Nie bój się, Jakubie, mój sługo, mówi PAN, bo ja jestem z tobą. Położę kres wszystkim narodom, do których cię wypędziłem. Tobie jednak nie położę kresu, ale będę cię karał sprawiedliwie; nie zostawię cię całkiem bez kary.

< یەرمیا 46 >