< زەبوورەکان 105 >

ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن، کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. 1
Give thanks to Yahweh! Call on his name! Make his doings known among the peoples.
گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، 2
Sing to him, sing praises to him! Tell of all his marvelous works.
شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن، با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. 3
Glory in his holy name. Let the heart of those who seek Yahweh rejoice.
پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. 4
Seek Yahweh and his strength. Seek his face forever more.
باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی، 5
Remember his marvelous works that he has done: his wonders, and the judgments of his mouth,
ئەی نەوەی ئیبراهیمی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. 6
you offspring of Abraham, his servant, you children of Jacob, his chosen ones.
ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە، حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە. 7
He is Yahweh, our God. His judgments are in all the earth.
بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە، ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، 8
He has remembered his covenant forever, the word which he commanded to a thousand generations,
ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی، ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد. 9
the covenant which he made with Abraham, his oath to Isaac,
وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی، وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. 10
and confirmed it to Jacob for a statute; to Israel for an everlasting covenant,
فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ، بەشە میراتی خۆتانە.» 11
saying, “To you I will give the land of Canaan, the lot of your inheritance,”
ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، 12
when they were but a few men in number, yes, very few, and foreigners in it.
لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە، لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. 13
They went about from nation to nation, from one kingdom to another people.
لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات، بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: 14
He allowed no one to do them wrong. Yes, he reproved kings for their sakes,
«دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن، خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.» 15
“Don’t touch my anointed ones! Do my prophets no harm!”
قاتوقڕی ناردە سەر زەوی، هەموو نانێکی لە زەوی بڕی. 16
He called for a famine on the land. He destroyed the food supplies.
کەسێکی لەپێشیانەوە نارد، یوسف بە کۆیلەیەتی فرۆشرا، 17
He sent a man before them. Joseph was sold for a slave.
بە کۆت ئازاری پێیان دا، زنجیری ئاسنیان لە ملی کرد، 18
They bruised his feet with shackles. His neck was locked in irons,
هەتا کاتی هاتنەدی قسەکەی، پەیامی یەزدان ڕاستگۆیی ئەوی چەسپاند. 19
until the time that his word happened, and Yahweh’s word proved him true.
پاشا ناردی کۆتەکەیان کردەوە، فەرمانڕەوای گەلان ئازادی کرد. 20
The king sent and freed him, even the ruler of peoples, and let him go free.
کردی بە گەورەی ماڵی خۆی، کردی بە دەسەڵاتدار لەسەر هەموو موڵکی خۆی، 21
He made him lord of his house, and ruler of all of his possessions,
بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی میرەکانی ڕێنمایی بکات، پیرەکانی فێری دانایی بکات. 22
to discipline his princes at his pleasure, and to teach his elders wisdom.
جا ئیسرائیل هاتە میسر، یاقوب لە خاکی حام بوو بە لانەواز. 23
Israel also came into Egypt. Jacob lived in the land of Ham.
بەم جۆرەی کرد گەلەکەی زۆر بە بەروبووم بن، لە هەموو دوژمنەکانی بەهێزتری کردن، 24
He increased his people greatly, and made them stronger than their adversaries.
ئەو دڵی گۆڕین بۆ ئەوەی ڕقیان لە گەلەکەی بێتەوە، هەتا فێڵ لە خزمەتکارەکانی بکەن. 25
He turned their heart to hate his people, to conspire against his servants.
موسای بەندەی خۆی نارد و هارون ئەوەی هەڵیبژارد. 26
He sent Moses, his servant, and Aaron, whom he had chosen.
لەنێو خۆیان ئەو پەرجوو و نیشانانەی فەرمانی پێکرابوو، لە خاکی حام هێنایانە دی. 27
They performed miracles among them, and wonders in the land of Ham.
تاریکی نارد و تاریک داهات، میسرییەکان لە دژی فەرمانەکانی یاخی بوون. 28
He sent darkness, and made it dark. They didn’t rebel against his words.
ئاوەکانی گۆڕین بۆ خوێن، ماسییەکانیانی کوشت. 29
He turned their waters into blood, and killed their fish.
زەوی پڕبوو لە بۆق، کە چوونە نێو نوێنی پاشاکانیشیان. 30
Their land swarmed with frogs, even in the rooms of their kings.
بە فەرمانی ئەو مێشومەگەز هات، مێشوولە بۆ هەموو سنوورەکانیان. 31
He spoke, and swarms of flies came, and lice in all their borders.
بارانی کردن بە تەرزە، ئاگری بە گڕ لە زەوییەکانیان. 32
He gave them hail for rain, with lightning in their land.
لە هەنجیر و دار مێوەکانی دان، درەختی سنوورەکانیانی شکاند. 33
He struck their vines and also their fig trees, and shattered the trees of their country.
بە فەرمانی ئەو کوللە هات، کوللەحاجی بێشومار، 34
He spoke, and the locusts came with the grasshoppers, without number.
هەموو سەوزایی زەوییەکەیانی خوارد، بەروبوومی خاکەکەیانی خوارد. 35
They ate up every plant in their land, and ate up the fruit of their ground.
لە هەموو نۆبەرەیەکی دا لە خاکەکەیان، یەکەمین بەرهەمی پیاوەتییان. 36
He struck also all the firstborn in their land, the first fruits of all their manhood.
بە زێڕ و زیوەوە دەریهێنان، لەنێو هۆزەکانیان کەس پەکی نەکەوت. 37
He brought them out with silver and gold. There was not one feeble person among his tribes.
میسر بە چوونەدەرەوەیان دڵخۆش بوو، چونکە ترسی ئەوان چووبووە دڵیانەوە. 38
Egypt was glad when they departed, for the fear of them had fallen on them.
هەورێکی هێنا بۆ داپۆشین، ئاگرێک بۆ ڕووناککردنەوەی شەو. 39
He spread a cloud for a covering, fire to give light in the night.
داوایان کرد، سوێسکەی هێنا، نانی ئاسمانی تێری کردن. 40
They asked, and he brought quails, and satisfied them with the bread of the sky.
بەردی شەقکرد و ئاوی لێ هەڵقوڵا، وەک ڕووبار بەناو بیاباندا ڕۆیی. 41
He opened the rock, and waters gushed out. They ran as a river in the dry places.
لەبەر ئەوەی بەڵێنی پیرۆزی خۆی یادکردەوە، بۆ ئیبراهیمی بەندەی. 42
For he remembered his holy word, and Abraham, his servant.
گەلەکەی بە شادییەوە هێنایە دەرەوە، هەڵبژاردەکانی بە هەلهەلەوە. 43
He brought his people out with joy, his chosen with singing.
خاکی نەتەوەکانی پێ بەخشین، بەری ماندووبوونی گەلانیان بە میرات بۆ مایەوە، 44
He gave them the lands of the nations. They took the labor of the peoples in possession,
بۆ ئەوەی فەرزەکانی بەجێبهێنن، فێرکردنی جێبەجێ بکەن. هەلیلویا. 45
that they might keep his statutes, and observe his laws. Praise Yah!

< زەبوورەکان 105 >