برای سالار مغنیان بر ذوات اوتار. قصیده داود احمق در دل خود میگوید که خدایی نیست. فاسد شده، شرارت مکروه کردهاند. و نیکوکاری نیست. | ۱ 1 |
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ساز، هۆنراوەیەکی داود. گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.» ئەوانە گەندەڵن و خراپەکانیان پیسە، کەس نییە چاکە بکات. |
خدا از آسمان بر بنی آدم نظر انداخت تاببیند که فهیم و طالب خدایی هست. | ۲ 2 |
خودا لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات، تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت، کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات. |
همه ایشان مرتد شده، با هم فاسد گردیدهاند. نیکوکاری نیست یکی هم نی. | ۳ 3 |
هەموو هەڵگەڕانەوە، هەموو گەندەڵ بوون، کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە. |
آیا گناهکاران بیمعرفت هستند که قوم مرا میخورند چنانکه نان میخورند و خدا را نمی خوانند؟ | ۴ 4 |
ئایا گوناهباران فێر نەبن؟ ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و ئەوانەی لە خودا ناپاڕێنەوە. |
آنگاه سختترسان شدند، جایی که هیچ ترس نبود. زیرا خدااستخوانهای محاصره کننده تو را از هم پاشید. آنها را خجل ساختهای زیرا خدا ایشان را ردنموده است. | ۵ 5 |
لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت، کە هیچ ترسی لێ نەبوو. خودا ئێسقانی ئەوانە پەرشوبڵاو دەکاتەوە کە گەمارۆیان داویت، ڕیسوایان دەکەیت، چونکە خودا ڕەتی کردنەوە. |
کاش که نجات اسرائیل از صهیون ظاهر می شد. وقتی که خدا اسیری قوم خویش رابرگرداند، یعقوب وجد خواهد نمود و اسرائیل شادی خواهد کرد. | ۶ 6 |
با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت! کاتێک خودا گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە، با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت! |