< Yakup 3 >

1 Kardeşlerim, biz öğretmenlerin daha titiz bir yargılamadan geçeceğini biliyorsunuz; bu nedenle çoğunuz öğretmen olmayın.
خوشکان و برایانم، زۆرتان مەبنە فێرکار، بزانن لێپرسینەوەی قورسترمان لەگەڵ دەکرێت.
2 Çünkü hepimiz çok hata yaparız. Sözleriyle hata yapmayan kimse, bütün bedenini de dizginleyebilen yetkin bir kişidir.
هەموومان لە زۆر شت هەڵە دەکەین. ئەگەر یەکێک هەیە لە قسەکردندا هەڵە ناکات، ئەوە مرۆڤێکی تەواوە و دەتوانێت جڵەوی هەموو جەستەی بگرێتە دەست.
3 Bize boyun eğmeleri için atların ağzına gem vururuz, böylece bütün bedenlerini yönlendiririz.
ئێمە لغاو دەکەینە دەمی ئەسپ تاکو گوێڕایەڵمان بێت و هەموو لەشی ئاراستە بکەین.
4 Düşünün, gemiler de o kadar büyük olduğu, güçlü rüzgarlar tarafından sürüklendiği halde, dümencinin gönlü nereye isterse küçücük bir dümenle o yöne çevrilirler.
سەیری کەشتی بکەن، هەرچەندە گەورەیە و بای بەهێز دەیبات، کەچی بە سەوڵێکی بچووک بۆ هەر لایەک کەشتیوان بیەوێت ئاراستەی دەکات.
5 Bunun gibi, dil de bedenin küçük bir üyesidir, ama büyük işlerle övünür. Düşünün, küçücük bir kıvılcım koca bir ormanı tutuşturabilir.
بە هەمان شێوە زمانیش ئەندامێکی بچووکە، بەڵام شانازی بە لەخۆباییبوونەوە دەکات. ئاگرێکی بچووک چ دارستانێکی گەورە دەسووتێنێ.
6 Dil de bir ateş, bedenimizin üyeleri arasında bir kötülük dünyasıdır. Bütün varlığımızı kirletir. Cehennemden alevlenmiş olarak yaşamımızın gidişini alevlendirir. (Geenna g1067)
زمان ئاگرە، جیهانێکە لە خراپە لەنێو ئەندامانی لەشمان. زمان هەموو لەش گڵاو دەکات، ئاگر لە ژیان بەردەدات و خۆی بە گڕی دۆزەخ دادەگیرسێت. (Geenna g1067)
7 İnsan soyu, her tür yabanıl hayvanı, kuşu, sürüngeni ve deniz yaratığını evcilleştirmiş ve evcilleştirmektedir.
مرۆڤ دەتوانێت هەموو جۆرە ئاژەڵێکی کێوی و باڵندە و خشۆک و بوونەوەرێکی ئاوی دەستەمۆ بکات و کردووشیەتی،
8 Ama dili hiçbir insan evcilleştiremez. Dil öldürücü zehirle dolu, dinmeyen bir kötülüktür.
بەڵام کەس ناتوانێت زمان دەستەمۆ بکات. خراپەیەکە ناگیرێت، پڕە لە ژەهری کوشندە.
9 Dilimizle Rab'bi, Baba'yı överiz. Yine dilimizle Tanrı'ya benzer yaratılmış insana söveriz.
بە زمان ستایشی یەزدان و خودای باوک دەکەین، هەر بە هەمان زمانیش نەفرەت لەو خەڵکە دەکەین کە لە شێوەی خودا دروستکراون.
10 Övgü ve sövgü aynı ağızdan çıkar. Kardeşlerim, bu böyle olmamalı.
ستایش و نەفرەت لە هەمان دەم دێتە دەرەوە. خوشکان و برایانم، ئەمە پەسەند نییە.
11 Bir pınar aynı gözden tatlı ve acı su akıtır mı?
ئایا لە یەک کانیدا ئاوی سازگار و ئاوی سوێر هەڵدەقوڵێت؟
12 Kardeşlerim, incir ağacı zeytin ya da asma incir verebilir mi? Bunun gibi, tuzlu su kaynağı tatlı su veremez.
خوشکان و برایانم، ئایا دار هەنجیر زەیتوون دەگرێت، یان مێو هەنجیر؟ بەم شێوەیەش کانی سوێر ئاوی سازگار نادات.
13 Aranızda bilge ve anlayışlı olan kim? Olumlu yaşayışıyla, bilgelikten doğan alçakgönüllülükle iyi eylemlerini göstersin.
کێ لەنێوتاندا دانا و تێگەیشتووە؟ با بە ڕەوشتی باشی نیشانی بدات، هەروەها بەو کارانەی کە بە بێفیزییەوە ئەنجامی دەدات و لە داناییەوە سەرچاوە دەگرێت.
14 Ama yüreğinizde kin, kıskançlık, bencillik varsa övünmeyin, gerçeği yadsımayın.
بەڵام ئەگەر چاوپیسی تاڵ و خۆپەرستیتان لە دڵدا بوو، شانازی مەکەن یان نکۆڵی لە ڕاستی مەکەن.
15 Böylesi “bilgelik” gökten inen değil, dünyadan, insan doğasından, cinlerden gelen bilgeliktir.
ئەم داناییە لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە، بەڵکو دنیایی و مرۆڤانە و شەیتانییە،
16 Çünkü nerede kıskançlık, bencillik varsa, orada karışıklık ve her tür kötülük vardır.
چونکە چاوپیسی و خۆپەرستی لەکوێ بێت، گێرەشێوێنی و هەموو کارێکی خراپ لەوێیە.
17 Ama gökten inen bilgelik her şeyden önce paktır, sonra barışçıldır, yumuşaktır, uysaldır. Merhamet ve iyi meyvelerle doludur. Kayırıcılığı, ikiyüzlülüğü yoktur.
بەڵام ئەو داناییەی لە ئاسمانەوەیە، لەپێش هەموو شتێک پاکە، دواتر ئاشتیخوازە، خۆنەویستە، گوێڕایەڵە، پڕ لە بەزەییە و بەروبوومی چاکە، لایەنگر و دووڕوو نییە.
18 Barış içinde eken barış yapıcıları doğruluk ürününü biçerler.
ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی دەچێنن و بەرهەمەکەی ڕاستودروستی دەبێت.

< Yakup 3 >